لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی ئەمساڵ دەكرێت

0
698

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات لەم هەفتەیەدا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانە لەمساڵدا كە لە شەش مادە پێكهاتووە، هاوكات لە سایلۆ و كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی، بەشە ئارد بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو دەستەبەر كراوە و كەلوپەلی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییانیش بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر كراوە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەمساڵیشدا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم هەفتەیەدا دەستدەكرێت بەدابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی مانگانە لەمساڵدا كە لە شەش مادە پێكهاتووە كە بریتین لە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نیسك و نۆك.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بریكارەكانی خۆراك ئاگادار كراونەتەوە، كە دووكان و شوێنەكانیان ئامادە بكەن و بەشێوەیەكی باش و جوان پارێزگاریی لە بەشە خۆراكی هاووڵاتییان بكەن، بەتایبەت لــەم وەرزەدا لەبەر باران و سەرما، كە كاریگەریی بۆ سەر خۆراكەكان دەبێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەدەستیان بگات.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو،لە كۆگاكانی دانەوێڵە لە سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشە ئاردی پسوولەی خۆراك بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو دەستەبەر كراوە و هاوكات مادەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییانیش بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر كراوەو لە كۆگاكاندایە دوای ئەوەش بەشەخۆراكی دیكەی بەشی تەواوی ساڵەكە دابیندەكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this