
SNN
سەنتەری میترۆ تایبەت بە داکۆکیکردن لە رۆژنامەنوسان، ئاماری رەوشی رۆژنامەنوسانی بۆ 2023 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی رابردوو بەراورد بە ساڵی 2022 حاڵەتی پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان کەمیکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەمە، 17ی کانوونی دووەم، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان لەمەڕاسیمی ساڵانەی ڕاگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی لەهەرێمی کوردستاندا رایگەیاند، ساڵی 2023 لەهەرێمی کوردستاندا 249 پێشێلکاری بەرامبەر 247 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراوە، 37 رۆژنامەنووس بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون و پێنج ڕۆژنامەنووسیش بەدەر لەیاسای رۆژنامەنووسی دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ، لەساڵی رابردوودا 249 پێشێلكاری بەرامبەر 274 رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە و شێوازی پێشێلكاریەكانیش جۆراوجۆربووون بەجۆرێك:
دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان: 37 حاڵەت
هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی : 27 حاڵەت
رێگریكردن و جیاكاری: 134 حاڵەت
دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان:38حاڵەت
دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی 5حاڵەت
هێرشی ئەلكترۆنی:4حاڵەت
شكاندنی كەل و پەلی رۆژنامەنووس 2حاڵەت
هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان: 2حاڵەت
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



