وەزیری بەرگری عێراق: چەندین هێرشمان بۆ سەر هەرێمی کوردستان شکستپێهێناوە

ئاڵاى ئێران و عێراق | فۆتۆ: IRNA
SNN
وەزیری بەرگریی عێراق، سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەندین هێرشمان بۆ سەر هەرێم شکستپێهێناوە، دەڵێت “ئەگەری هەیە رێککەوتنە ئەمنییەکە لەگەڵ ئێران رابگرین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر هەرێم رایگەیاند، بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە سەركۆنەكراوەو رەتیدەكەینەوە.
وتوویەتی “هێزەكانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنكاریە دەرەكیەكان، لە هەمان کاتدا چەندین هێرشمان بۆ سەرهەرێمی کوردستان شکستپێهێناوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، رەنگە بەم کارەی ئێران رێککەوتنە ئەمنییەکە هەڵپەسێرن، رێگەی بە هیچ لایەنێک نادەن خاکی عێراق بەکاربهێنێت لە کردنە ئامانجی وڵاتانی دراوسێ.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، واشنتۆن داوای راگرتنی هێرشەكانی كردووە, وەك پێشمەرجی تاوتوێكردنی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان.
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، عەمید محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەڵێت “وڵاتەکەم بۆردومانیت هەر شوێنێک دەکات کە مەترسی بۆ سەر ئاسایش وڵاتەکەمان دروست بکات”، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران لە جیهاندا خاوەنی موشەکی بەهێزە و هەوڵی زیاتریش دەدەن بۆ باشترکردنی لایەنی تەکنیکی و ئەلەکترۆنی موشەکەکانیان.
رونیکردووەتەوە، “لامان گرنگ نییە رۆژهەڵاتبێ یان رۆژئاوا، وەڵامی هەر شوێنێک دەدەینەوە کە هەڕەشەبێت بۆ سەر ئاسایشی ئێران، بە دڵنیاییشەوە وەڵامدانەوەکەشمان توند و بەهێز دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


