ئه‌مریكا زانیارى نوێ له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا | فۆتۆ: US GOV
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له هێرشه‌كانى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر هیچ ناوه‌ندێكى ئه‌مریكا نه‌بووه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى كانونى دووه‌م، له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین. ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لەبەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵه‌كه كه تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



