جەمال کۆچەر: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نابێت

SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی نەرێنی لەسەر مووجەی فەرمانبەرانی عێراق دروست ناکات، دەڵێت “حکومەتی عێراق لە داهاتی تر مووچە دابین دەکات”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەم، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 70 دۆلار دابەزێت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە نرخی نەوتی عێراق لە بازاڕەکانی جیهاندا 5-7 دۆلار دێتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دروست دەکات نەک مووچەی فەرمانبەران، ئەگەر هاتوو نرخی بەرمیلێك بگاتە 60 دۆلار، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت سەرچاوەی داهاتی دیکەی هەیە کە بە زیاتر لە 90 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و دەتوانێت کەمییەکانی مووچەی پێپڕبکاتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل دەفرۆشێت و 54 ترلیۆن دیناریشی بۆ دابینکردنی مووچە پێویستە، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر مووچە نابێت، بەڵام زیانی گەورە بە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و کەرتی وەبەرهێنان دەگەیەنێت.
داواشیکرد بودجەی 2024 لەسەر بنەمای نرخی پێشبینیکراوی نەوت دابڕێژرێت، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حکومەتی عێراق دەتوانێت سوود لەو پارە زیادە وەربگرێت کە لە بودجەی ساڵی رابردوو ماوەتەوە، یاخود پارە لە یەدەگی بانکی ناوەندی ڕابکێشێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



