“هەرێمی کوردستان لەو وڵاتانەیە، کە تیایدا تۆمەتی تیرۆر ئاراستەی رۆژنامەنووسان دەکرێت”

SNN
کۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە تیایاندا تۆمەتی تیرۆر و دژە دەوڵەتبوون دەخرێتە باڵ رۆژنامەنووسان.
بەپێی راپۆرتێکی کۆمیتەی بەگریی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی میسر، سعودیە، مەغریب لەم ساڵانەی دواییدا تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست، تیرۆر و تۆمەتی دژە دەوڵەتی لە دژی رۆژنامەنووسان فراوانتر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئاستی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست میسر خراپترین وڵاتە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان و ھاوشێوەی تورکیا، پلەی ھەشتەمی لە جیھاندا گرتووە بە دەستگیرکردنی 13 رۆژنامەنووس و سعودیە لە ریزبەندی نۆیەمدایە بە دەستگیرکردنی 10 رۆژنامەنووس.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە بەحرەین سوریا پێنج رۆژنامەنووس لە زیندانن، لە مەغریب و جەزائیر هیچ حاڵەتێکی نوێی زیندانی کردنی رۆژنامەنووسان تۆمار نەکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش چوار رۆژنامەنووس لە زیندانن کە یەکێکیان نوێیە.
جێی باسە لەئێستادا هەریەک لە شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، قارەمان شوکری و سلێمان ئەحمەد کە رۆژنامەنووسن لەلایەن زیندانەکانی هەولێر و دهۆکدان.
لە چوارساڵی رابردوودا گوشارەکان بۆ سەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە هەولێر و دهۆک چڕتر بووەتەوە و دەیان کەس دەستگیر و بە تۆمەتی تیرۆر، سیخوڕی و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی رووبەڕووی سزای قورس بوونەوە و بەهۆی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و رووبەڕووی زۆرترین رەخنە بووەتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



