وادەی كەوتنەكاری كامێرای جێگیرەكانی چاودێری خێرایی ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەندین جار دەنگۆی كارپێكردنی كامێرا جێگیرەكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ لە سلێمانی ڵاو دەكرایەوە و دواتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ڕەتیدەكردەوە، بەڵام ئەمجارە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەفەرمی وادەی كارپێكردنی ئەو جۆرە كامێرایانەی بڵاوكردەو كە وابڕیارە لە ڕۆژی سێ شەممەوە بخرێنە كار و سزای تیژڕەوی تۆمار بكەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ SNNنێردراوە ئەوەخراوەتەڕوو، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكەینەوە كە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 23/01/2024 كاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە كامێرا جێگیرەكانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەونە كار بۆ تۆماركردنی سەرپێچی خێرایی.
ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەكەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریكراوانە بن كە لەسەر شەقامەكان بۆیان دیاریكراوە بەپێی هێما و تابلۆكانی هاتووچۆ.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەك بەرچاو ڕوونیەك بۆ هەموو لایەك ئەم كامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەك خاڵ خێراییەكان تۆمار دەكەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



