سوودانی هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات

SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، باسە لەوەشکرد لە رێگەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە هەوڵ دەدەن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی راگەیاندووە، ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەسەر خەرجکردنی پارەکانیان، هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
راشیگەیاند: “کۆمپانیاکانی نەوت، پرسێکیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەکە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی فەرمی.”
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، لە مانگی رابردووەوە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرقاڵی هەڵسەنگاندنێکن بۆ گۆڕانکاری و هەموارکردنەوە لە بودجەی عێراق، تاوەکو لە رێگەی گۆڕانکارییەکانەوە بتوانن پارەی کۆمپانیا بیانییەکان بدەن.
رۆژی 25ی ئاداری 2023، لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگای نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا و تائێستا سەرجەم دانوستانەکان لەنێوان عێراق و تورکیا لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، بێ ئەنجامبوون.
More News
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
56 mins لهمهوپێش -
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
23 hours لهمهوپێش



