وردەكاری بەستنی دووەمین كۆنفرامسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلیمانی

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەكان) دووەمین كۆنفرانسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەبچێت، هاوكات بەرپرسێكی بزووتنەوەكەش لە SNNەوە وردەكاری بەستنی كۆنفرانسەكەوە ژمارەی ئەندامانی بەشداربووانی كۆنفراسەكە و هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای لە بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوە خراوەڕوو، سەرجەم ئاماژەكاریەن بۆ بەستنی دووەمین كۆنفراسنی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان تەواو بوو كە وابریارە سبەی شەممە بە دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێكی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەكان) بۆماوەی دوو ڕۆژ دەستبەكارەكانی بكات، و لەماوەی دووڕۆژی كۆنفرانسەكەدا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی هەڵدەبژێردرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆنفرانسەكەدا 850 ئەندام و لایەنگری بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری دووەمین كۆنفرانسی نشتیمانی دەكەن، هاوكات لەلایەن ژوورە جیاوازەكانی بزوتنەوەكەوە پێنج ڕاپۆرتی تایبەت ئامادەكراون بۆ ئەوەی ببنە ڕاسپاردە بۆ پێداچوونەوە بە شێوازی كاركردن و هەیكەلی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە و خستنەڕووی ئەو كێشەو گرفتانەی لەماوەكانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بزوتنەوەی گۆڕان بووەتەوە.
بەرپرسەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، لە دووەم ڕۆژی كۆنفراسەكەدا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێن، ئەوەش دوای ئەوەی نوێنەری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەی كۆنفرانسەكە دەبن بۆ چاودێریكردنی پرۆسەكە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە لەناو كۆنفراسەكەوە كێ خۆی بەربژێردەكات بۆ بوون بەڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



