له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى هه‌ولێر هۆڵه‌ندا لێپێچینه‌وه له باڵیۆزى ئێران ده‌كات

وێنه‌یه‌ك له ماڵى سه‌رمایه‌رداى هه‌ولێر، پێشڕه‌و دزه‌یی كه بووه ئامانجى مووشه‌كه‌كانى ئێران | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
به‌هۆى ئه‌وه‌ى خێزانى پێشڕه‌و دزه‌یی هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى هۆڵه‌ندى بوون، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا بانگهێشتى باڵیۆزى ئێرانى له‌و وڵاته كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ هانێك سلۆت، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كرد، “منداڵێكى هۆڵه‌ندى كه ته‌مه‌نى كه‌متر له ساڵێك بوو له هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستداوه”.
وتیشى: “بانگهێشتى هادى فهرجۆند، باڵیۆزى ئێرانمان له هۆڵه‌ندا كرد به‌مه‌به‌ستى پێدانى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كه”.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵهكهه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى پلانبۆدانراوى خۆیان له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر ئیلاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له لوتكه‌ى جیهانیی ئابوورى له داڤۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هاوكات، عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سكاڵاى له‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



