
دوكانێكى فرۆشتنى هێلكه | فۆتۆ: Daily Mail
SNN
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو به‌هۆى هاورده‌كردنى هێلكه و مریشكه‌وه به نرخى پاڵپشتیكراو نرخى هه‌ردووكیان له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان ده‌بێت، ده‌شڵێت: “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌دواداچون بۆ نرخى خۆراك ده‌كات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، لاما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك به میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق راگه‌یاند، “دوای بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دەستبەجێ نووسینگەی سەرۆكوەزیران رێنماییدا كە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك هاوردەی هێلكە و مریشك بكات”.
وتیشى: “هەفتەی داهاتوو یەكەم بارهەڵگر دەگاتە دەستمان بۆ فرۆشتنی كەرەستە بە نرخێكی كێبڕكێكار و بەبێ قازانج، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى دابه‌زینى نرخه‌كان”.
به وته‌ى لاما موسەوی، “وەزارەت رۆژانە بەردەوامە لە هەڵمەتەكەی بۆ هه‌رزانكردنى نرخ بە قەبارەیەكی فراوان، بەو پێیەی پێشتر وەزارەت پشتی بەو كەرەستە ناوخۆییانە دەبەست كە لە بازاڕەكاندا بەردەستن بەبێ قازانج، بەڵام ئێستا هاورده‌یان ده‌كات بە لێخۆشبوونی گومرگی و هەندێك رسوماتى تره‌وه. هاوكات نرخه‌كه‌شیان پاڵپشتیكراو ده‌بێت بە مەبەستی دابینكردنی بۆ هاووڵاتی”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى، هاورده‌كردنى هێلكه و مریشك له‌ژێر رێنمایی نووسینگه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدایه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



