واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 1ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم راگه‌یه‌نرا

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا بڕى 618 ملیار دینار ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ژمارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌م.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، میدیاكانى عێراق بڵاویانكردونهتهوه، “سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق بڕى 618 ملیار دینار ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى پێدابهشبكات”.
به‌پێى زانیاریه‌كانى SNN له سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیكه‌وتون، “له ئێستادا لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌یه و بڕیاردراوه لیسته‌كه گۆڕانكارى تێدا نه‌كرێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
له‌و باريه‌وه پێشتر د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، “بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی پشكی هەرێم پێشهاتێكی باشە بۆ ئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم ساڵ و لە ساڵی داهاتووشدا چارەسەر بكرێت”.
ناردنى بڕى 618 ملیار دینار بۆ هه‌رێم له‌كاتێكدایه، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوى فه‌رمى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكومەتی هەرێمی كردووە و داوایكردووە كە له مانگى كانونى دووه‌مه‌وه لیستی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 و 2025 ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



