
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ژوورى بازرگانى هه‌ولێر په‌یامێكى ئاراسته‌ى هاووڵاتیان و بازرگانان كرد و رایگه‌یاند، داواتان لێده‌كه‌ين كاڵاى ئێران بایكۆت بكه‌ن، نه هاورده‌ى بكه‌ن و نه به‌كاری بهێنین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌ولێر له كاردانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى 15ى كانونى دووه‌مى وڵاتى ئێران بۆسه‌ر شارى هه‌ولێر، داواى له بازرگان و هاووڵاتیان كرد بایكۆتى كاڵاى ئێرانى بكه‌ن و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، “ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، وێڕاى ئەوەى بە توندی سەرکۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵمەی هێزەکانى ئێران دەکەن بۆ سەر خاکى نیشتیمان، داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەکەن، ئەگەرچی هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانى ئێرانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن”.
ده‌قى راگهیهنراوهكه
شەوی 15ى ئەم مانگە، لەئاکامى هێرش و پەلامار و موشەکبارانى زاڵمانەی هێزەکانی ئێران بۆ سەر شارى هەولێر، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێ‌تاوانیان لە شوێنى نیشتەجێبوون کردە ئامانج و بە داخەوە جگە لە شەهیدبوونى پێشڕەو دزەیی کە سەرمایەدارێکی ناودار و دیاری شارەکەمان و ئەندامێکی کارای ژوورەکەمان بوو، ژینەى تەمەن کەمتر لە یەک ساڵەى کچى و کەرەم میخائیل کە بازرگانێکى دیکەى دیارى عێراق بوو شەهید بوون و چەندین کەسى دیکە بێ‌تاوان و ئەندامانی خانەوادەکەشى بریندار بوون.
ئەو هێرش و پەلامارانەى هێزەکانى ئێران کە چەندینجاری دیکەش بەبێ پاساو و بەبیانووی جۆراوجۆر و بە بێ گوێدانە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانى مافەکانی مرۆڤ کراونەتە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، مەبەست لێى تەنها شێواندن و تێکدانی ئەو ئاسایش و ئارامییە کە لە هەرێمی کورستان بەرقەرارە.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، وێڕاى ئەوەى بە توندی سەرکۆنە و ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرش و تاوان و زوڵمەی هێزەکانى ئێران دەکەن بۆ سەر خاکى نیشتیمان، داوا لە سەرجەم بازرگانانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییان بە گشتی دەکەن، ئەگەرچی هەرێمى کوردستان بەتایبەتى هەولێرى پایتەخت بازاڕێکی گرنگی ساغکرنەوەی بەرهەمەکانى ئێرانە کە رۆژانە هاوردەی کوردستان و عێراق دەکرێن، بایکۆتی هێنان و بەکارهێنانی کاڵاکانى ئێران بکەن و سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.
شه‌وى 15ى كانونى دووه‌م، وڵاتى ئێران به 10 مووشه‌كى فاتیح 110 هێرشى كرده سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، پێنج مووشه‌كیان به‌ر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری شارى هەولێر کەوتن، له ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رمایه‌داره و کچێکی به‌ناوى ژینا کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە یەک ساڵ، لەگەڵ هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل كه لەدایکبووی ساڵی 1981 و خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى كاره‌بایی گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى گیانله‌ده‌ستدانى كارگوزارێكى ماڵهكهه و بریندار بوونى هاوسه‌ر و دوو منداڵى تر‌ى ئه‌و سه‌رمایه‌داره.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



