ئێران كوژرانى سێ به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسدارانى راگه‌یاند

پاشماوه‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئیسرائیل له سوریا | فۆتۆ: روانگه‌ى سورى
SNN
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى كانونى دووه‌م، ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى له دیمهشقى پایته‌ختى سوریا كرده ئامانج، له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران، “كوژرانى سێ به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسدارانى به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه راگه‌یاند”.
ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه باڵه‌خانه‌یه‌كى چوار نهۆمى له گه‌ڕه‌كى مه‌ززه له رۆژئاواى دیمه‌شق كرده ئامانج، پاشان ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئاشكراى كرد، “یه‌كێك له‌وانه‌ى كه له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا كوژراوه به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێرانه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، ئاژانسى هه‌واڵى میهرى ئێرانى ئاشكراى كرد، “به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له بۆردومانه‌كه‌دا سێ به‌رپرسى باڵاى سوپاى پاسداران كوژراون”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “دوان له كوژراوه‌كان بریتین له حاجى سادق ئومێد زاده، به‌رپرسى هه‌واڵگريى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و جێگره‌كه‌ى”، تا ئێستا ناسنامه‌ى كوژراوى سێیه‌م دیار نییه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



