“دهچوونى یاساى نه‌وت و غاز چاره‌سه‌رى كێشه‌ى هه‌ولێر و به‌غدایه”

ساتى واژوو كردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم | فۆتۆ: KRG
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنى پاره له به‌غداوه به‌مشێوه‌یه‌ى كه ئێستا هه‌یه چاره‌سه‌رى كۆتایی كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ناكات، ده‌شڵێت: “ته‌نیا ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و غاز ده‌توانێت كۆتایی به كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بهێنێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دڵشاد شه‌عبان، ئه‌ندامى پێشووى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بوو له په‌رله‌مانى كوردستان به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ناردنى پاره به‌شێوه‌ى پێشینه يان بڕ هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه ناكات كه له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندیى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، چونكه كێشه‌كه قوڵتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ى به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌ر بێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كێشه‌كه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ دڵشاد شه‌عبان ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌ره‌كه ساده‌یه، بریته له په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غاز. پهسهنكردنى ئه‌م یاسایه ده‌توانێت كۆتایی به‌و قه‌یرانه ئابورییه بهێنێت كه‌هه‌یه”.
له باره‌ى هۆكارى په‌سه‌ندنه‌كردنى یاساكه، كه به‌شێكه له كارنامه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “بڕیاربوو پرۆژه یاساى نه‌وت و غاز له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق په‌سه‌ند بكرێت و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌رى، به‌ڵام وادیاره ویستێكى سیاسى هه‌یه كه نایه‌وێت ئه‌مه رووبدات”.
پێشتر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك له‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ى كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى بریتی‌بوو له یاساى نه‌وت و غاز. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى له كارنامه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سودانیدا هاتووه، “له ماوه‌ى 7 مانگدا پرۆژه یاساكه ده‌بێت ده‌ربچێت”، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پرۆژه یاسایه نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مانى عێراق.
هاوكات ساڵى رابردوو هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی رەشنووسی پرۆژه‌یاسای نەوت و غاز لە بەغدا كۆبوونەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


