فراكسیۆنی یەكێتی “سنوور بۆ مەترسی و هێرشەكان دابنرێت”

فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا
SNN
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتوندی هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر ئیدانە دەكات و رایدەگەیەنێت: “ئەم بەئامانجگرتنە مەترسی لەسەر ئابووریی عیراق و كوردستان دروست دەكات و هەڕەشەیە لەسەر پێگەی دەوڵەت، هەروەها هێرشە بۆ سەر بژێوی و قوتی خەڵكی سڤیل”.
لە راگەیەندراوێكیدا كە فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ 28ی کانوونی یەکەم، بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: “ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە هیچ بەهایەكی نابێت تەنها كارێكی تێكدەرانەیە” و داوا دەكات: “حكومەتی عێراق سنوورێك بۆ ئەم مەترسیانە دابنێت و لێژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش لێژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەم كردوە تێكدەرانەیە پێكبهێنێت”.
دەقی پەیامەكە:
هێرشكردنەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی ئیدانە دەكەی، ئەم بە ئامنجگرتنە مەترسی لەسەر ئابوریی عیراق و كوردستان دروست دەكات و هەڕەشەیە لەسەر پێگەی دەوڵەت، هەروەها هێرشكرردنە بۆ سەر بژێو وقوتی خەڵكی سڤیل.
ئەم كردەوە ترسنۆكانەیە هیچ بەهایەكی نابێت تەنها كارێكی تێكدەرانەیە، وێڕای داوكردنمان لە لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ئەم كردەوە تێكدەرانەیە، داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین سنوورێك بۆ ئەم مەترسیانە دابنێت.
فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



