نوێترین زانیاری لەبارەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە وەك 19 هەمین پاریزگای عێراق خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆكراوە و تەنها خوێندنەوەی سییەم و دەنگدانی ماوە، بۆیە وەك فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ سەرۆكی پێشووی پەرلەمان واڕێككەوتوین كە دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەو بابەتەش یەكلایی بكرێتەوە.
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ساڵی رابردوودا كاتێك پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە، تواندرا دوو قۆناغی باش تێپەڕێنێت و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراو تەنها خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی ماوە، هاوكات پێشتر لەگەڵ سەرۆكی پێشووی پەرلەمان رێككەوتبوون دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و لە ساڵی نوێدا پرۆژەكە بخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام ئێستا سەرۆكی پەرلەمان دوورخراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە ئێمە دەست لەو پرۆژەیاسایە هەڵناگرین و دەبێت بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە ئەوەش دوای ئەوەی بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان یەكلایی كرایەوە، چونكە ئەو پرۆژەیاسایە وەك قەرەبوویەكی مەعنەوییە بۆ دانیشتووانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە هەوڵەكانمان چڕ دەیكەنەوە بۆئەوەی دوای هەلبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان پرۆژەكە بخاتە بەرنامەی كار بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNهۆكاری دواخستن و نەخستنە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لایەنە شیعەكانیش مەبەستیانە كە قەزای تەلەعفەر بكرێتە پارێزگایەكی شیعەنشین و هاوكات لایەنە سونییەكانیش مەبەستیانە كە قەزای فەلوجە بكەنە پارێزگایەكی سوننە نشین، لایەنە كوردییەكانیش هیچ گرفتێكیان لەو بارەیەوە نییە بەو مەرجەی گرفت بۆ دەنگدان بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لەناو پەرلەمان دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


