عێراق له‌سه‌ر كوژرانى سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكا هاته‌ده‌نگ

ئاڵاى ئه‌مریكا و عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌كه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر سنوورى سوریا – ئه‌رده‌ن روویدا، ده‌شڵێت: “كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌كه ده‌بێت”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، “لە ئاکامی هێرشێک کە لەڕێگەی درۆنەوە کراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئه‌ردن و لە ناوچەیەک لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و سووریا، سێ سەربازمان کوژراون و 25 سەربازی دیکەشمان برینداربوون”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى كانونى دووه‌م، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى: “ئێمه ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌كه ده‌كه‌ین كه له‌م دواییه‌دا له‌سه‌ر سنوورى سوریا و ئوردن روویدا، به نیگه‌رانییه‌كى زۆره‌وه چاودێرى پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “ئه‌م پێشهاتانه مه‌ترسیدارن و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ناوچه‌كه و ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ن”.
باسم عه‌واد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “لەکاتێکدا عێراق داوای کۆتاییهێنان به تووندوتیژهكان ده‌كات، ئامادەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەر داڕشتنی ڕێسای بنەڕەتیی بەشداریکردن کە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە کاردانەوەی زیاتر لە ناوچەکەدا”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



