نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه‌ 12 هه‌زار دینار دابه‌زى

0
831

SNN
خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كى هێلكه‌ له‌ سلێمانى ئاشكرایده‌كات، نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه‌ 12 هه‌زار دینار دابه‌زیوه‌، ده‌شڵێت: “نرخى هه‌ر ته‌به‌قێك هێلكه‌ هه‌زار و 250 دینار دابه‌زیوه‌”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌م، ئه‌ركان حسێن، خاوه‌نى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هێلكه‌ له‌ سلێمانى به‌ SNNى راگه‌یاند، “نرخى هێلكه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك جاران نرخى كارتۆنێك هێلكه‌ 58 هه‌زار دینار بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌نێوان 55 بۆ 56 هه‌زار دیناردایه‌”.

له‌باره‌ى دابه‌زینى نرخى ته‌به‌قێك هێلكه‌، ئه‌و خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌، “هه‌ر ته‌به‌قێك هێلكه‌ بڕى هه‌زار و 250 دینار بۆ هه‌زار و 500 دینار دابه‌زیوه‌”.

دابه‌زینى نرخى هێلكه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژى هه‌ینى 19ى كانونى دووه‌م، لاما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك به‌ میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق راگه‌یاند، “دوای بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا دەستبەجێ نووسینگەی سەرۆكوەزیران رێنماییدا كە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك هاوردەی هێلكە و مریشك بكات”.

وتیشى: “هەفتەی داهاتوو یەكەم بارهەڵگر دەگاتە دەستمان بۆ فرۆشتن بە نرخێكی كێبڕكێكار و بەبێ قازانج، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارى دابه‌زینى نرخه‌كان”.

به‌ وته‌ى لاما موسەوی، “وەزارەت رۆژانە بەردەوامە لە هەڵمەتەكەی بۆ هه‌رزانكردنى نرخ بە قەبارەیەكی فراوان، بەو پێیەی پێشتر وەزارەت پشتی بەو كەرەستە ناوخۆییانە دەبەست كە لە بازاڕەكاندا بەردەستن بەبێ قازانج، بەڵام ئێستا هاورده‌یان ده‌كات بە لێخۆشبوونی گومرگی و هەندێك رسوماتى تره‌وه‌. هاوكات نرخه‌كه‌شیان پاڵپشتیكراو ده‌بێت بە مەبەستی دابینكردنی بۆ هاووڵاتی”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this