ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانى نوێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك سوێندى یاسایی ده‌خۆن

قه‌ڵاى كه‌ركوك له ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوك | فۆتۆ: عیماد جه‌بارى \ SNN
SNN
بڕیاره كاتژمێر 12:00ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى كانونى دووه‌م، ئه‌ندامانى نوێى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك جگه له راكان جبورى له‌به‌رده‌م سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک سوێندى یاسایی بخۆن.
بڕیاره ئه‌ندامه نوێیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌به‌رده‌م سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک سوێندى یاسایی بخۆن، به‌پێى یاسا تاوه‌كو 8ى شوبات، پێویسته ئه‌نجوومه‌نه‌كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بكات و پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و جێگره‌كانى هه‌ڵبژێردرێن.
هه‌رچه‌نده، ڕاكان جبورى، پارێزگارى وه‌كاله‌تى كه‌ركوك یه‌كێكه له ئه‌ندامه ده‌رچووه‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوێندى یاسایی ناخوات، به‌و پێیه‌ى له پۆستى پارێزگاردایه و تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێكى نوێ ناتوانێت وه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن سوێندى یاسایی بخوات.
به‌پێى یاسا، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه ڕاكان جبوریه، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌ن بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و له ئێستادا له پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكدایه به وه‌كاله‌ت، دووه‌م به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
دووه‌م به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك په‌روین فاتیح-ه، كه ئه‌ندامى ده‌رچووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانى (كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه).
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له شه‌ش فراكسیۆن پێكهاتووه كه هه‌ریه‌كه‌یان گوزارشت له لیسێك یان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌كات كه پێكهاتوون له، كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه كه پێنج كورسى هه‌یه، هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كه سێ كورسى هه‌یه، به‌ره‌ى توركمانى كه دوو كورسى هه‌یه، هاوپه‌یمانى قیاده كه دوو كورسى هه‌یه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه دوو كورسى هه‌یه، هاوپه‌یمانى عروبه كه یه‌ك كورسى هه‌یه و بزووتنه‌وه‌ى بابلیون كه یه‌ك كورسى هه‌یه و هاوكات كورسى كۆتایی مه‌سیحیه‌كانه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


