
بەنداوی دەربەندیخان
SNN-ئاڤان لەتیف
بەوتەی بەڕێوەبەرانی هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان بەهۆی شەپۆلی باران بارینی ئەمساڵەوە ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوەكە بەڕێژەیەكی باش زیادیكردووە بەجۆرێك ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە 12 مەتر و بەنداوی دووكانیش زیاتر لە چوار مەتر زیادیان كردووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا هاوكات زۆرترین بڕی باران لە قەزای پێنجوێن باریوە كە زیاتر لە 612 ملم.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگاكانی كۆكردنەوەی ئاوی سەربەوەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: شەپۆلی باران بارینی ئەمساڵ بە گەشتی و هەفتەی ڕابردوو بەتایبەتی كاریگەری باشی هەبووە لە زیادكردنی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی هەرێم، بەجۆرێك لەئێستادا بەنداوی دەربەندیخان ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوەكە 12مەتر بەرزترە چونكە ئەمساڵ ڕێژەی ئاوی گلدراوەی بەنداوی دەربەندیخان بریتیە لە ملیارێك و 500 ملیۆن مەتر سێجا لەكاتێكداساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا تەنها نزیكەی 950 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدا بوو.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دووكان بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە لەهەفتەی ڕابردووە و دەستپێكرد ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاتر لە بەرز بووەتەوە بەجۆرێك لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان زیاتر لە چوار مەتر و 25 سانتیمەر زیادیكردووە و لە ئێستادا لە %26 بەنداوەكە ئاوی تێدایە كە توانای گلدانەوەی ئاو بریتیە لە حەوت ملیار مەتر سێجا لەبەنداوی دوكان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNو بە سودوەرگرتن لەو ئامارانەی كە لەبەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەمساڵدالەناو سەنتەری شاری سلیمانی تا ئێستا 241.4 ملیمەتر باران باریوە بەڵام ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 209.5 ملیمەتر باران باریبوو هاوكات ئەمساڵ زۆرترین بڕی باران لە سنوری قەزای پێنجوێن بووە كە بڕەكەی بریتیە لە 612.7 ملیم بەڵام ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا 281.4 ملیم باران باریبوو هاوكات كەمترین بڕی بارانیش لە شاری كەلار بووە كە بڕەكەی 96.1 ساڵی ڕابردووش لەمكاتەدا بڕی 140.3 ملیم باران باریبوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


