زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ رادەگەیەندرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا بڕی 618 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەبەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان بەڵام گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەفتەی داهاتوو دواكەوتووە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوەدەكات ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵە و لیستەكەش ئامادەكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەر داوای سەرۆك وەزیران وابڕیاربوو كە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق ئەو برە پارەیە بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق تائێستا ئامادەنییە واژۆلەسەرناردنی ئەو بڕەپارەبكات و ڕێگەنادات ڕێكارە كارگێری و ئیدارییەكانی ئەو كارە ئەنجام بدرێت بۆیە ناردنی پارەكەی هەرێم دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە داوا لە وەزیری دارایی عێراق كراوە كە پەلە بكات لە ناردنی پشكی هەرێم بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ، هەروەك داواشی كردووە كە بوونی هەڵەی تەكنیكی لە لیستی مووچە نەكەنە گرفت بۆ نەناردنی پارە چونكە ئەوە پشكی هەرێمەو بەقەرز پارەیان پێنادرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە لیستی مووچە ئامادەكراوە و ئەو لیستەشی كە ئامادەكراوە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانە و مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووش بە مووچەی خەرجنەكراو مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


