
SNN
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، هەینی داهاتوو 2ی شوبات تهرمى سەربازە ئەمریکییەکان دەگەڕێنرێنەوە وڵات، سەرۆکی ئەمریکاش لە رێورەسمێکدا ئامادەی مەراسیمەکە دەبێت و لە هەمان کاتدا وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە.
جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەر لەگەڕانەوەی لەگەشتەکەی فلۆریدا، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بوو، خانەوادەی سێ سەربازە ئەمریکییەکەی بەسەرکردووەتهوە و پەیامی تۆڵە سەندنەوەی خوێنی ڕۆڵهكانیشى پێگهیاندون.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەینی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر ئامادەی رێورەسمی پێشوازیی گەڕاندنەوەی تەرمی سێ سەربازەکە دەبێت.
هاوکات، لە بارەی وەڵامدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشەکەی کەردەن کە سێ سەربازی ئەمریکی کوژراون و زیاتر لە 40 سەربازی تریان بریندار بوون، وتەبێژەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی ‘بەشێوازێکی گونجاو وەڵامی هێرشی سەر بنکە و بارەگاکانمان لە ئەردەن دەدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ نادەین جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێنین”.
ئەمە لە کاتێکدایە، یهكشهممهى رابردوو، لە هێرشێکی درۆنیدا بۆسهر بنکەی تاوەر 22 لەسەر سنوری (ئەردەن ـ سوریا) سێ سهربازى ئهمریكى کوژران و زیاتر له40 سەربازی تریش برینداربوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


