
بەفر
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوەراستی عێراق و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و کەرکوک کە بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی نزمبوونەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری شاری سلێمانیش و ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە 800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا پێشبینی ئەکەین لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر ببارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 1ی شوباتی 2024، ئاسمانی ناوچەکانی باشوری ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت ناوچەکانی ناوەراست و باکوری ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر ئەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە لەناوچەکانی باکوری سعودیە و باشور و رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکاتەوە و بەفر لە بەرزاییەکاندا ئەبارێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما ، لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ درێژ ئەبێتەوە بۆ سەر ناوەراستی عێراق و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و کەرکوک کە بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی نزمبوونەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەفر بارین ئەبێت و لەسەنتەری شاری سلێمانیش و ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە 800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا پێشبینی ئەکەین لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر ببارێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لاواز ئەبێت و تەنھا ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتدا ئەبێت لەو ناوچانەدا، بای باکوری رۆژھەڵات بۆ سبەی و دوو سبەی بەچالاکی ئەمێنێتەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەخێرای 10 تا 30کم/ک”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



