مەسک: لە رێگەی چیپەوە دەتوانیت بەبێ جوڵە کۆنترۆڵی مۆبایلەکەت بکەیت

0
522
نیورەلاین

SNN

ئیلۆن مەسک، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای نیورالینک رایگەیاند، بە سەرکەوتووی یەکەمین نەشتەرگەریی چاندنی چیپی وەرگرتنی سیگناڵی مێشک بۆ مرۆڤ ئەنجام درا.

مەسک لە پێناو ئەو ئامێرەدا کۆمپانیای نیورالینکی دروستکردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، لەم کارەیدا ئامانجی گەورەی هەیە و یەکێک لەهۆکارەکانی دروستکردنی چیپ بۆ ئەو کەسانەی کە ئیفلیج بوون یان درکەپەتکیان زیانی بەرکەوتووە و توانای جوڵەیان نییە، لە رێگەی بەستنی چیپەوە بە مێشکیان کە ئاماژەکان لە مێشکەوە وەردەگرێت و لە رێگەی دڕکە پەتکەوە دەینرێتەوە بۆ هەموو ئەندامەکانی جەستە و بەهۆیەوە کەسەکە دەست بە جوڵە دەکاتەوە.

هاوکات ئەوەشی خستووەتە روو، یەکێکی تر لە هۆکارەکان بەستنەوەی مێشکی مرۆڤە بە یەکەوە تاکو لە کەمتر لە چرکەیەک ئەو شتەی لە مێشکدایە بگەیەنرێتە بەرامبەر، جا ئەو شتە زانیارییە، هەستە یان خەیاڵ و و وێنە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم کارەدا ئەوا مرۆڤ دەتوانێت بە بیرکردنەوە و بەبێ بەکارهێنانی جوڵەی پەنجەکانی یان جەستەی مۆبایل و کۆمپیوتەر و هەر ئامێرێکی تری دەوروبەری پێ کۆنترۆڵ بکات

مەسک، دووشەممەی رابردوو ئاشکرایکردبوو، بۆ یەکەمجار چیپ لە مێشکی مرۆڤدا چێنراوە و ئەنجامی سەرەتایی نەشتەرگەییەکە باشبووە، چونکە چیپەکە توانیویەتی هەست بە ئاماژەی دەمارەخانەکان بکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this