
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌ین، وتیشى: “هیچ بیانوویه‌كمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى كانونى دووه‌م، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “له سبه‌یه‌وه ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ده‌كه‌ین، چونكه 618 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتووه”.
له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “هیچ بیانوویه‌كمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، هه‌رچى به‌ربه‌ستبووه تێمانپه‌ڕاندووه و هه‌رچیشمان لێ داواكراوه كردوومانه”.
قسه‌كانى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندیی عێراق بڕى 618 ملیار دینارى خسته‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكیى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى پێدابه‌شبكات.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا، ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ى چ مانگێكه؟ پێشتر، پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندبوو، “ئه‌و مووچه‌یه‌ى دابه‌شده‌كرێت مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2024ه”.
رۆژى شه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبوویه‌وه. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا به ناردنى 618 ملیار دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكى هه‌رێم ده‌چێته‌سه‌ر خه‌رجى حاكیمه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ره‌وانه ده‌كرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


