“وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ستایشى كاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیى عێراق ده‌كات”

عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Rudaw
SNN
پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ستایشى كاره‌كانى بانكى ناوه‌ندیی عێراق ده‌كات له‌بوارى كه‌رتى بانكیدا، ره‌تیشیده‌كاته‌وه، جگه له بانكى هودا هیچ بانكێكى تر‌ى عێراقى سزادرابێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ى كانونى دووه‌م، عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق له‌باره‌ى سزادانى بانكه عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند، “جگه له بانكى هودا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى هیچ بانكێكى تر‌ى عێراقى نه‌خراوه‌ته لیستى سزاكانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا”.
وتیشى: “وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ستایشى هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى ده‌كات له‌و رێكاره نوێیانه‌ى كه گرتوویه‌تیه‌به‌ر بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى پاره”.
به وته‌ى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق، “هه‌ر بانكێكى عێراقى كه بكه‌وێته‌به‌ر سزاكانى ئه‌مریكا، ده‌توانێت جگه له دۆلار به هه‌ر دراوێكى تر‌ى بیانى كه بیه‌وێت كاره‌كانى رایی بكات و درێژه به كاركردنى خۆى بدات”.
عه‌لى عه‌لاق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “رێگریى له پێدانى دۆلار كراوه به چه‌ند كۆمپانیا و بانكێك به‌هۆى ئه‌وه‌ى گومان هه‌بووه له مامه‌ڵه داراییهكانیاندا. پێداچوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامیش ده‌كرێت به كارى بانكه‌كان”.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



