به‌غدا ده‌رگاى دامه‌زراندن ده‌كاته‌وه بۆ 31 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى نوێ

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: ICG
SNN
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێى یاساى بودجه‌ى عێراق 31 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى نوێ داده‌مه‌زرێنین، ده‌شڵێت: “دامه‌زراندنه‌كه ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى شوبات، سه‌عد لامى، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو رایگه‌یاند، “به‌پێى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2024، 31 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى نوێ داده‌مه‌زرێنین له‌و ژماره‌یه‌ش 10 هه‌زارى بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراقه”.
وتیشى: “له ئێستادا 150 هه‌زار هه‌لى كار به‌رده‌سته به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق”.
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق له‌باره‌ى پێویستى وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراى كرد، “ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه بریتیه له دامه‌زراندنى ئه‌و 31 هه‌زار كه‌سه‌ى كه له یاساى بودجه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تر بریتیه له پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى گرێبه‌ست كه ئه‌وه په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌ته‌كان خۆیانه‌وه هه‌یه و به‌پێى خواستى خۆیان داواى ده‌كه‌ن و پڕده‌كرێته‌وه”.
له‌باره‌ى شێوازى دامهزراندنهكهوه، د. سه‌عد لامى ئاشكراشیكرد، “له رۆژى 15ى ئازارى 2024 له‌سه‌ر سایتى فه‌رمى ئه‌نجوومه‌نى راژه به‌شى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم بۆ دامه‌زراندنى 31 هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى كارا ده‌كرێت و خوازیاران ده‌توانن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه”.
به وته‌ى وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى راژه‌ى عێراق له ئێستادا حكومه‌تى ناوه‌نديى نزیكه‌ى 3 ملیۆن و 500 هه‌زار مووچه‌خۆرى هه‌یه كه له كه‌رته جیاوازه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


