بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

0
1339

SNN
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “شەپۆلیکی دیکەی بەفر و تاوەباران و سەرمای توند و هەورەبرووسکە و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە بەشێوەی پچڕپچڕ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.”
راشیگەیاندووە: “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە ئەنجامی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پەستانی دەریای سوور، بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق پێشبینیی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای نوێژی عیشا بەدواوە پێنجشەممە لەسەر هەینی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین ڕوو لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان دەکات و ڕۆژی هەینی ئاسمان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ تا درەنگانی شەوی شەممە بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.”
ئەوەشیخستەڕوو: “سەرەتای بارانبارینەکە لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک و پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێدەکات و دواتر بە تێپەڕبوونی کات شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و ڕاپەڕین دەگرێتەوە.”
سەبارەت بە کاریگەری ئەم شەپۆلەی باران و بەفر لە سەر ناوچە جیاجیاکان رایگەیاندووە:
– کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر تەواوی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ لاواز دەبێت و ڕۆژی شەممە ئەگەری بەفر و نمەباران هەیە.
– لە ئیدارەی سۆران و دەورووبەری ئەگەری نمەباران هەیە لە بەشێکی تری ناوچەکانی ئەگەری بەفربارین هەیە.
– لە درەنگانی شەو سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەورووبەری و قەراج و کەندیناوە وگوێڕ و مەخمور و شەمامک و خەبات ئەگەری نمەباران هەیە.
– لە کۆیە و دەورووبەری درەنگانی شەو ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە.
– لە کەرکووک و دەوروبەری قەزاوناحیەکانی ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە.
– لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە.
– لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و قەزاناحیەکانی ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە لەهەندێ کات بۆ بارانی بەخوڕ.
– سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە و دەورووبەری ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ هەیە پێشبینیی دەکرێت زۆرترین بڕی باران ببارێت.
– ئیدارەی گەرمیان سەرجەم ناوچەکانی بارانبارینی مامناوەندی باش هەیە بە بەراورد لەگەڵ شەپۆلەکانی تر.
سەبارەت بە بارینی بەفریش روونیکردووەتەوە بە پێی ناوچەکان بەم جۆرە دەبێت:
1- قەزای پێنجوێن، بەرزنجە، گەرمک، ماوەت، چوارتا، گوێژە، ئەزمەڕ، پیرەمەگرون، قەرەداغ، سەنگاو، حاجی ئۆمەران و دەورووبەری، چیای کۆڕەک، چیای سەفین، چۆمان، هەورامان).
2- لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە ئەگەری بەفربارین هەیە بە تێکەڵی لەگەڵ بارانبارین.
3- لە بەشێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ئەگەری بەفربارین هەیە.
راشیگەیاندووە: “کاریگەریی ئەم شەپۆلە تاوەکوو کۆتایی هەفتەی داهاتوو بە پچڕپچڕی ئەگەری بەفر و بارانبارین هەیە و لە ڕۆژانی داهاتووش کاریگەری دەریای ناوەڕاست دووبارە دەستپێدەکاتەوە.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this