“عێراق ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كانى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى بڵاوكرده‌وه”

شوێنه‌وارى بۆردومانى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له قائیم | فۆتۆ: ICG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى شه‌وى 2ى شوبات، 16 كه‌س كوژراون و 25 كه‌سى تریش بریندار بوون كه هاووڵاتى سڤیلیان تێدایه.
شه‌وى رابردوو 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه” به‌پێى زانیارییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى ناوه‌نديى عێراق له‌باره‌ى زیانه‌كانى هێرشه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، “به‌هۆى بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكاوه 16 كه‌س كوژراون و 25ى تریش بریندار بوون، به‌شێك له قوربانیه‌كانیش هاووڵاتى سڤیلن”.
باسم عه‌واد، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “هێرشه‌كه جگه له زیانه گیانیيهكانى زیانى ماددى زۆرى به خانووى هاووڵاتییان گه‌یاندووه”.
هه‌رچه‌نده كۆشكى سپى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد كه، “پێش هێرشه‌كه حكومه‌تى عێراق-يان ئاگادار كردووه‌ته‌وه”، به‌ڵام وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، ره‌تیده‌كاته‌وه ئاگادارى پێشوه‌خته‌یان له‌سه‌ر هێرشه‌كه هه‌بووبێت و ده‌ڵێت: “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه، هه‌ر زانیارى و لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بۆ گومڕاكردنى راى گشتى نێوده‌وڵه‌تییه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “بۆردومانه‌كانى سه‌ر شارى قائیم لێكه‌وته‌ى ترسناكى ده‌بێت بۆسه‌ر ئاسایشى عێراق. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه له‌كاتێكدایه كه عێراق هه‌وڵى خۆى ده‌دات بۆ جێگیركردنى دۆخى ناوچه‌كه”.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كدارییه‌كانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هێرشه‌كان پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه، ناوچه‌كه به‌ره‌و دۆخێكى پێشبینینهكراو ده‌بات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى بۆ ئاسایشى عێراق ترسناك ده‌بن”.
لێدوانه‌كه‌ى لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌كاتێكدایه كه شه‌وى رابردوو به فه‌رمى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “پێش هێرشه‌كان حكومه‌تى عێراقمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


