له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی سووری ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانن گه‌شتی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن

مەراسیمی حەج
SNN
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری، ئه‌یمه‌ن سووسان باڵوێزی سووریا له سعودیه ڕایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی خواستی هه‌ردوولا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ، قۆناغه‌كانی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی گه‌شتی حاجییان گه‌ڵاڵه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مانگی داهاتوو وه‌زیری ئه‌وقافی سوریا سه‌فه‌رێك بۆ سعودیه ئه‌نجام ده‌دات تا واژووی كۆتایی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن و هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌توانن دوای 12 ساڵ له ڕاگیرانی، له ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سوریا فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نن.
ئه‌یمه‌ن سوسان وتیشی، سعودیه و سووریا له بواره جیاوازییه‌كان به‌تایبه‌ت له بواری مه‌راسیمه ئایینیه‌كان دیدگای هاوبه‌شیان هه‌یه و بڕیاریش وایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌زیری ئه‌وقافی سعودیه سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات.
ئه‌مه و له مانگی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی سووریا ڕایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ سعودیه بڕیاریان له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی گه‌شتی حاجییان داوه، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ش لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



