مێتا به‌كارهێنانى وشه‌یه‌كى په‌یوه‌ست به ئیسرائیل سنووردار ده‌كات

FILE PHOTO: The logo of Meta Platforms' business group is seen in Brussels, Belgium December 6, 2022. REUTERS/Yves Herman/File Photo
SNN
کۆمپانیاى مێتا له‌سه‌رجه‌م پلاتفۆڕمه‌كانى به‌كارهێنانى وشه‌ى “زایۆنست” سنووردار ده‌كات و وته‌بێژى كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رى هه‌یه وشه‌كه بۆ مه‌به‌ستى ده‌مارگیریی ئاینى و وتارى رقلێبوونه‌وه به‌كاربێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى كانونى دووه‌م، كۆمپانیاى مێتا كه خاوه‌نى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبووك، ئینستگرام و وه‌تسئه‌په رایگه‌یاند، “له سه‌رجه‌م ئه‌و پلاتفۆڕمانهى كه خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كات وشه‌ى (زایۆنیست)ى سنووردار كردووه.
له‌باره‌ى هۆكارى قه‌ده‌غه كردنه‌كه‌یه‌وه، وته‌بێژى كۆمپانیاى مێتا رایگه‌یاند، “به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و جه‌مسه‌رگیریی و گه‌شه سه‌ندنه سیاسیانه‌ى كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌یه بڕیارمانداوه به پێداچوونه‌وه به ئه‌و بڵاوكراوانه‌دا بكه‌ین كه وشه‌ى (زایۆنیست)ى تێدا به‌كارهاتووه و چاودێردهكهين و ئه‌گه‌ر تێكسته‌كه گوزارشت بێت له وتارى رقلێبوونه‌وه رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ى نادرێت”.
وتیشى: “راسته ده‌سته‌واژه‌كه زۆركات ئاماژه‌یه بۆ باوه‌ڕى كه‌سێك، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ باوه‌ڕى گه‌لى جوله‌كه‌ش به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستى نه‌رێنى و وتارى رق و كینه بڵاوده‌كرێته‌وه”.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه، “به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى وتارى رق و كینه، كۆمپانیاكه بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه لیستى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى فراوانتر بكات، بۆ نمونه وشه‌ى (زایۆنى) كه ده‌كرێت وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كى خراپ بۆ وشه‌ى (جوله‌كه) یان (ئیسرائیل) به‌كاربهێنرێت”.
ده‌سته‌واژه‌ى (زایۆنى) ده‌سته‌واژه‌یه‌كه زۆرترین به‌كارهێنانى هه‌یه له‌لایه‌ن وڵاته دژبهرهكانى ئیسرائیل به‌تایبه‌تیش ئێران.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



