
مەراسیمی حەج
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند دەست بە وەرگرتنی پارەی حاجیان ده‌كرێت و نرخی حەجیش بە رێگەی گه‌شتی ئاسمانی به فرۆكه بریتییه له شه‌ش ملیۆن و 350 هه‌زار دیناری عیراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاسپێنج ملیۆن و300 هه‌زار دیناری عیراقییه و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه بدات دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌رێته‌وه.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/2/2024 ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی) به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لێپرسراوی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان كرد و رایگەیاند، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی دا هه‌بووه كه دواجار به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك توانرا پاره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵ 2024 به دینار عیراقی وه‌ربگرێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی دولار بۆ هه‌ر 100 دولار 132000 دیناری عیراقی.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی راسپارد كه له سبه‌ینێوە شەممە 11/2/2024 ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان بكه‌ن كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و له 18/2/2024 كۆتایی دێت و هه‌ر كه‌سێكیش له‌و ماوه‌یه‌دا پاره‌ی حه‌ج نه‌دات مافی حه‌جكردنی نامێنتێت.
راشیگەیاندووە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و ده‌رچووه له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له له پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌به‌جه) هه‌روه‌ها ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی ( سۆران – راپه‌رین – زاخۆ – گه‌رمیان) ده‌ست به وه‌رگرتنی پاره وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان ده‌كرێت له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا و ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج وده‌رچوو كه پاسپۆرتیان نییه یاخود ماوه‌ی به‌سه‌رچووه به زووترین كات له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌ست به ده‌رهێنانی پاسپۆرت بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه مافی حه‌جكردنی نامێنێت.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد کە تێچووی حه‌جی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان تێچووی حاجیانی عیراقه كه بۆ گه‌شتی ئاسمانی به فرۆكه بریتییه له (6.350.000) شه‌ش ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عیراقی و بۆ گه‌شتی وشكانی به پاس (5.300.000) پێنج ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقییه و هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه بدات دواتر به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌رێته‌وه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



