“سبەینێ دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵایەکی تایبەت یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەدات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی یەكشەممە جارێكی دیكە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی سكاڵایەك لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، بەوتەی چاودێرانی سیاسی بە ئەگەرێكی زوۆەوە كۆبوونەوەكەی سبەینێ بڕیاری یەكلاكەرەوەی تیاد دەدرێت.
ئاری شوانی، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، سبەی یەكشەممە، 11/2/2024دادگای فیدراڵی لەسەر چوار سكاڵای جیاواز كۆببێتەوە، یەكێك لەو سكاڵایانە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم تۆماركراوە، كە تیایدا داواكراوە ماددەكانی (1 و 9 و 15 و 22 و 36) لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم ژمارە یەكی ساڵی 1992 بە نادەستوری دابنرێت، كە تایبەتن بە بازنەی هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی دادگای فیدراڵی چەندین كۆبوونەوەی تایبەت بەم پرسە كردووە و دواجار لە چواری ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەمان پرس كۆبوەوە، بەڵام دانیشتنەكەی بۆ 11ی شوبات دواخست، بۆیە بە ئەگەریكی زۆرەوە پێدەچێت كۆبوونەوەكەی سبەینێ كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەلاەوە بێت و بڕیاری كۆتایی تیادا بدرێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، پێشتریش چەند جارێك دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی سكاڵاكەوە بڕیاردانی دواخستووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لە دانیشتنەكەی سبەی پرسەكەیەكلایی بكاتەوە چونكە تا ئێستا سەرۆكایەتی هەرێم هیچ وادەیەكی دیاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوانیش چاوەڕێی دادكای فیدراڵێ دەكەن لەسەر بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



