
غەززە – AA لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە لە ٢٥یەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە، دەیان فەڵەستینی کوژران و برینداربوون. ئاژانسی ھەواڵی فەرمی فەڵەستین "WAFA" بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی ژمارەیەک ناوچەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە. ڕاشیگەیاندبووە کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی خانووەیەک لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن. باسی لەوەیش کردووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، خانوویەکیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە کە بەھۆیەوە ١٣ فەڵەستینی کوژراون. ئەوەیشی خستووەتەڕوو لە ئاکامی بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ئەورووپی و خانوویەک لە باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک فەڵەستینی برینداربوون. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تۆپخانەکانی سوپای ئیسرائیل بەچڕی گەڕەکەکانی زەیتون، شوجاعییە، تفاح ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە، ھەروەھا ڕۆژھەڵاتی جەبالیا، بەیت حانوون، شێخ زوەید باکووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد کە لە ئاکامدا، ژمارەیەک فەڵەستینی کوژراون و برینداربوون. ڕاشیگەیاندووە کەھەروەھا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خانوویەکیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کرد و بەھۆیەوە ١٨ فەڵەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كى له ره‌فه‌ح له باشوورى غه‌ززه بۆردومان كردن و به‌پێى زانیارییه‌كانى ته‌ندروستى غه‌ززه، تاوه‌كو ئێستا 300 كوژراو هه‌یه. سه‌رۆكى ئه‌مریكاش داواى راگرتنى ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى شوبات، سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیان بۆسه‌ر شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح له باشوورى غه‌ززه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى رزگاركردنى سێ بارمته و توانیویانه هه‌رسێكیان ئازاد بكه‌ن”.
هاوكات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى غه‌ززه له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، “ئیسرائیل 14 خانوو و سێ مزگه‌وتنى كردوونه‌ته ئامانج. به‌پێى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، 300 كه‌س كوژراون كه به‌شێكى زۆریان هاووڵاتى سڤیلن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل ئه‌نجامدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى كۆشكى سپى، “سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، چوونه نێو شارى ره‌فه‌ح پێویستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى تۆكمه و پلانبۆداڕێژراو هه‌یه، ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ پلان هێرشبكرێته‌سه‌ر ئه‌و شاره”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا وتوشیهتى: “ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه بێپلانه پێویسته رابگیرێت”.
شارۆچكه‌ى ره‌فه‌ح ده‌كه‌وێته باشوورى كه‌رتى غه‌ززه، له‌دواى رووداوه‌كانى 7ى تشرینى دووه‌مى 2024 و ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل كه‌رته‌كه بووه‌ته په‌ناگه بۆ زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌ى كه‌رتى غه‌ززه. هاوكات ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ده‌روازه‌ى سنوورى ره‌فه‌ح كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ میسر.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 7ى تشرینى دووه‌م، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس 5 هه‌زار مووشه‌كى به‌یه‌كه‌وه ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، به 250 پاراگلایده‌ر به قوڵى 25 بۆ 60 كیلۆمه‌تر چووه نێو خاكى ئیسرائیل، هاوكات به 200 چه‌كدارى خۆكوژ هێرشى كرده سه‌ر سنوورى نێوان كه‌رتى غه‌زه و ئیسرائیل، له ئه‌نجامدا ئیسرائیل هێرشى بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه ده‌ستپێكرد.
له‌پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له سێ مانگ تاوه‌كو ئێستا شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه، به‌پێى ئاماره‌كانى ته‌ندروستى فه‌ڵه‌ستین تاوه‌كو ئێستا 27 هه‌زار كه‌س له غه‌ززه كوژراون و ده‌یان هه‌زارى تریش برینداربوون كه به‌شێكى زۆریان ژن و منداڵن.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
22 hours لهمهوپێش



