عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێكهێنانى سێ لیژنه رێككه‌وتن

ئاڵاى ئه‌مریكا و عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
عێراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى سێ لیژنه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق.
رۆژى یه‌كشه‌ممه 12ى شوبات، كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى ئه‌مریكا و عێراق له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمان له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا له‌ناو خاكى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستیپێكرد و هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا گفتوگۆكانیان درێژه پێبده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكانى عێراق، “عێراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانى سێ لیژنه. ئه‌ركى سه‌ره‌كى لیژنه‌كان بریتیه له تاوتوێكردنى بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌نێو خاكى عێراق”.
له‌وباره‌یه‌وه، شه‌وى رابردوو لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، “لیژنەی ھاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەستبە گفتوگۆکانیان دەکەنەوە لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق”. ئەوەش لەدوای ئەوەی پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ” لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە چوارچێوەی لیژنەیەکی باڵای سەربازیدا بەردەوامی بە دانوستانەکان بدەن”.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل له 7ى تشرینى دووه‌مى 2023، گروپهكانى سه‌ربه مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا ده‌ستپێكردووه. له ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا، شه‌وى 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكهوتهوه. پاش تێپه‌ڕینى پێنج رۆژ ئه‌مریكا لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئۆتۆمبێلى دوو سه‌ركرده‌ى حیزبوڵاى عێراقیی به ناوه‌كانى ئەبو باقر ساعدی و ئەرکان عەلیاوی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له سوریا چه‌ند فهرماندهیهكى سوپاى پاسداران كرانه ئامانج.
هه‌موو ئه‌مانه واى كردووه، پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ببێته پرسێكى سه‌ره‌كى سه‌ر ساحه‌ى سیاسى عێراق، به‌شێوه‌یه‌ك رۆژى شه‌ممه 10ى شوبات، په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تاوتوێكارى له‌و باره‌یه‌وه سازكرد.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



