په‌یامێك له ئه‌مریكاوه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ئازادى كارى رۆژنامه‌وانی

كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا | فۆتۆ: US GOV
SNN
كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پێشوازى له بڕیارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێنمایی رێکخستنی کاری میدیایی ژمارە 1ی ساڵی 2023، كه ده‌بووه هۆكارى بەرتەسککردنەوەی كارى میدیایی.
رۆژى 28ى 1ى 2024، حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى رۆشنیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى به‌یانى 1ى ساڵى 2024 به پشتبه‌ستن به نووسراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ژماره 5117ى 12ى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2023، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێنمایی رێکخستنی کاری میدیایی ژمارە 1ی ساڵی 2023 كه تایبه‌ت بوو به رێكخستنى كاروبارى میدیاى ئۆنڵاین.
له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى شوبات، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی رێنمایی رێکخستنی کاری میدیایی ژمارە 1ی ساڵی 2023 کە لەمانگی ئایاری ساڵی 2023 دەرچوێندرابوو و دەبووە مایەی ھێنانە کایەی مەرجی نوێی رێوشوێنی ئەمنی بۆ رۆژنامەنوسانی ئۆنلاین کە پێمانوایە دەبووە ھۆی بەرتەسککردنەوەی ئازادی راگەیاندن”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌شكردووه، “ئەم بڕیارەی ھەڵوەشاندنەوەی رێنماییەکە دەرخەری بەدەمەوەھاتنی حکومەتی ھەرێمە بۆ ئەو نیگەرانیانەی لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ھەوڵە ناوخۆییەکانەوە بەرزکرانەوە بەمەبەستی باشکردنی دۆخی ئازادی راگەیاندن. پابەندین بەکارکردن لەگەڵ ھاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکانمان بۆ بەردەوامیدان بە باشکردن و بڕەودان بە ئازادی راگەیاندن و میدیای بەرپرسیار”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



