“به‌هارى ئه‌مساڵ توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیى گه‌وره له هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات”

فهرماندهیهكى سوپاى توركیا له‌كاتى شیكردنه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا به‌نیازه له به‌هارى ئه‌مساڵدا ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازيى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدات، ده‌شڵێت: “یه‌شار گوله‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا داواى له عێراق كردووه هاوبه‌شى بكات له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا”.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى پێشووى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ى دیدارى SNN كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ڕۆژیار سیروان پێشكه‌شده‌كرێت وتى: “توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێت: له به‌هارى ئه‌مساڵدا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازيى گه‌وره له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان دژى گهریلاكانى قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
وتیشى: “له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا ئه‌م بابه‌ته‌ى باسكردووه، چونكه توركیا ده‌یه‌وێت به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌نجامبدات”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌چنه‌ژێر بارى داواكه‌ى توركیا و هێز دژى گهریلاكانى قه‌ندیل به‌كارده‌هێنن؟ ئه‌میندارى پێشووى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “پێموانیه ئه‌م بابه‌ته رووبدات، چونكه عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئاماده نین بچنه شه‌ڕێكه‌وه كه شه‌ڕى توركیایه له‌گه‌ڵ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى خۆى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


