حكومه‌تى هه‌رێم “سكاڵاى هاووڵاتیان”ى گه‌یانده ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، به نووسراوى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له سكاڵاى هاووڵاتییان له‌باره‌ى وه‌ستانى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم.
رۆژى 25ى تشرینى دووه‌مى 2023، كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاند، “وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق هه‌ستاوه به پچڕاندنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كۆمپانیاكه له‌نێویشیاندا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى ئاسیا سێڵ و زه‌ین عێراق.
له‌پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌دا، ئه‌مشه‌و هه‌ینى 16ى شوبات، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات سەبارەت بە سكاڵای هاووڵاتییان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێڵی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی(زەین عیراق -ئاسیا سێڵ ) كە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، “بڕیاره‌كه‌ى دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدات”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



