سودانى دروستكردنى ژوورى ئۆپراسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى لافاوى راگه‌یاند

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى قوربانیانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر له ساڵى 2021 | فۆتۆ: KRG
SNN
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاشكراى كرد، ژوورێكى ئۆپراسیۆنیان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و لافاوه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌چێت و ده‌بێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو.
ئه‌مڕۆ سێ رۆژه شه‌پۆلێكى بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه له زۆرێك له ناوچه‌كان لافاو دروستبووه، لافاوه‌كه له‌ڕێگه‌ى چه‌م و رووبار و ده‌ماره ئاویه‌كانه‌وه ده‌گاته ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، شه‌پۆله‌كه به‌شێكى زۆر له ناوچه‌كانى عێراقیشى گرتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “له‌ژێر فه‌رمانى راسته‌وخۆى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا ژوورێكى ئۆپراسیۆن پێكهێنراوه به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیه‌ى له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو دروستده‌بێت”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ژووره‌كه چاودێرى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو ده‌كات كه به‌هۆى دروستبوونى لافاو له باكوورى وڵات (هه‌رێمى كوردستان) له ئه‌نجامى شه‌پۆلى بارانبارین رووده‌دات”.
به‌پێى راگهیهنراوهكه، “ژووره‌كه چاودێرى دۆخى سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌كات و ئاماده‌كارى كردووه بۆ گه‌یاندنى هاوكارى مرۆیی له حاڵه‌تى نه‌خوازراودا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


