نۆێترین زانیاری لەبارەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە رادەگەیەندرێت

بودجەی عێراق
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات هەمواری یاسای بودجە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقە و چاوەڕێ دەکرێت رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، هاوکات زۆرینەی فراکسیۆنەکانیش لەگەڵ ئەوەدان بڕگەکانی پەیوەست بە هەرێم تێپەڕێت.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: کارەکانی هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامە و لە ئێستادا هەموارەکە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقە و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، پاشان ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو هەمواری پرۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی پێبدرێت، هاوکات رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان لایەنە شیعەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتدا هەیە و سەرجەمیان لەگەڵ ئەوەدان هەمواری یاسای بودجە بە هەموارکردنەوەی بڕگەکانی پەیوەست بە هەرێم تێپەڕێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین کە لە پەرلەمانی عێراق هەمواری پرۆژە یاساکە بەبێ گرفت دەنگی پێبدرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێککەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەسیاسییەکان لەسەر ئەو بابەتە کراوە ئەگەر گرفتی بۆ دروستنەکرێت لەداهاتوودا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


