واده‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى درێژ كرایه‌وه

کارتی نیشتمانی
SNN
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق واده‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى بۆ مانگى نیسانى ئه‌مساڵ درێژ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى كانونى دووه‌م، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌مه‌به‌ستى ره‌خساندنى كاتى زیاتر بۆ هاووڵاتییان بڕیارمانداوه واده‌ى ده‌ركردنى كاتى نیشتمانى بۆ 1ى نیسانى ئه‌مساڵ درێژ بكه‌ینه‌وه”.
له‌وباره‌یه‌وه، فه‌ریق میقداد میر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆیی عێراق رایگه‌یاند، “سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى تایبه‌ت به ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردن به هاووڵاتیان و رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانیان تاوه‌كو 1ى نیسان”.
درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى له‌كاتێكدایه، كه رۆژى 28ى كانونى یه‌كه‌مى 2023 عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى، وه‌زیرى ناوخۆیی عێراق رایگه‌یاند، “زۆرینه‌ى هاووڵاتیانى عێراق كارتى نیشتمانیان ده‌رهێناوه بۆیه رۆژى 1ى ئازار، واده‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى كۆتایی دێت”.
حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق له ساڵى 2015 پرۆژه‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانى بۆ هاووڵاتییانى عێراق ده‌ستپێكرد و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه. كارته‌كه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگه یاساییه نیشتمانیانهى كه هاووڵاتیان به‌كاریده‌هێنن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش



