
SNN
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 880 ملیۆن دۆلاری دیکە ھاوکاری پێشکەشی ئۆکراین دەکات، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆبنیاتنانەوەی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە قۆناغی سێیەمی ئەو ھاوکارییەی ساڵی ڕابردوو بۆ ئۆکراین پەسەندیکرد، بۆ جارێکی تر 880 ملیۆن دۆلار ھاوکاری پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، ھاوکارییەکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێویستی بە رەزامەندی دەستەی کارگێڕی دامەزراوەکە ھەیە، بەڵام پێشبینیدەکرێت، بەزوویی ھاوکارییەکە پەسەندبکرێت.
لەلایەکی ترەوە، گاوین گرای، سەرۆکی تیمێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی روونیکردەوە، کارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لەبارەی ئۆکراینەوە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، وتوویەتی، “ئۆکراین بۆ قۆناغی دوای جەنگ پێویستی بە 486 ملیار دۆلار دەبێت بۆ دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکەی.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



