کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری بڵاوکردەوە

0
2107

SNN

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم باران دەبارێت و ئەگەری بەفربەرین لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، پلەی گەرماش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئەمڕۆ هەینی 23ی شوبات، بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای خستە ڕوو، تیایدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ شەممە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەناوچە شاخاویەکان ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 18

سلێمانی : 17

دهۆک :    17

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 17

زاخۆ :    18

سۆران : 14

حاجی ئۆمەران : 7

گەرمیان : 21

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this