شارەوانی رانیە: ئەو کەسەی ئاگری لەناو بلوارەکاندا کردووەتەوە دەبێت قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە

0
1007

SNN

سەرۆکی شارەوانی رانیە رایگەیاند، ئەو کەسەی لەناو بلواری شاری رانییەدا ئاگری کردەوە و زیانی بە دوو دار گەیاند، قەرەبووی زیانەکان دەکاتەوە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانی رانیە ئاشکرایکردووە، رۆژی سێشەممەی رابردوو کەسێک لە ناو بلواری بازاڕی رانیەدا لە نێوان دوو داردا ئاگریکردبووەوە و زیانی بە دوو دارەکە گەیاندبوو، بەو هۆیەوە ئەو کەسە بانگی شارەوانی رانیە کراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسە دوای بانگکردنی ئامادەیی دەربڕیوە قەرەبووی زیانەکان بکاتەوە، ئەویش بە کڕینی چەند دارێک و روواندنەوەی لە هەمان ئەو شوێنەی ئاگرەکەی تێدا کردووەتەوە.

ئەوەشیخستووەتە ڕوو، ئیجرائات و قسەکردنیان لەگەڵ ئەو کەسەدا کە ئاگرەکەی کردووەتەوە بۆ ئەوە بوو تا ئەو هەڵسوکەوتە و زیانگەیاندن بە دار لە هەرشوێنێک بێت نەبێت بە دیاردە و خەڵکی دیکەش هەمان کار نەکەنەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this