
ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، لە رابردوودا لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە هێز و لایەنەسیاسییەكان تێبینییان لەسەر چۆنیتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەبوو پرۆسەكە بەڕێوەنەچوو، جەختیش دەكاتەوە وەك یەكێتی پابەندی دەستوری عیراقین و هەمووكات ئامادەی هەڵبژاردنین.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو كات ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و پابەندی دەستوری عیراقین، هاوكات ئێمە یان هەرهێزێكی سیاسی كاتێك لە ناوەندێكی یاسایی سكاڵا تۆماردەكات دەبێت دەرئەنجامەكەشی قبوڵ بكات، بۆیە لە رابردوودا دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا، بەڵام كە هەڵبژاردن لەو كاتەدا نەكرا بەهۆی ئەوەوە بوو كە هێز و لایەنەسیاسییەكان تێبینییان لەسەر چۆنیتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئیستادا دیاریكردنی وادەكە و بڕیاردان لەسەر ئەو پرسە كەوتۆتە دەست كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە لەچوارچێوەی عیراقداین وەك یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پابەند دەبین بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عیراق و بەڵكو دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەندبین، بۆیە تۆمەت بەخشیتنەوە بەرامبەر بە یەكێتی بەشێكە لە تای هەڵبژاردن و هێز و لایەنەسیاسییەكان لە پێش هەڵبژاردن ئەم جۆرە تۆمەتانە دەبەخشنەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سەركەوتنەی كە یەكێتی لە لەكەركوك بەدەستی هێنا، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بەدەستی دەهێنینەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بەو جەماوەرە دڵسۆزەی كە یەكێتی هەیەتی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


