
SNN
كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى كونسوڵى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانى سوپاى دوو كۆبووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى دروستكردنى سوپاى پێشمه‌رگه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شوبات، بڵاوكراوه‌ته‌وه، كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “کونسوڵی گشتی ، مارک سترۆ، چاویکەوت بە پێشمەرگەکانی سوپای دوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پێشکەوتنانەی کراون بەرەو ئامادەبوونی تەواوی سوپاکە وەک ئاماژەی پێکراوە لە نامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە”.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوون بە هاوبەشیی درێژخایەن لەگەڵ عێڕاق و هەرێمی کوردستان”.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



