“تیمى مه‌سرور بارزانى رێگه‌یان نه‌دا رۆژنامه‌نووسانى هه‌ڵه‌بجه رووماڵى سه‌ردانه‌كه‌ى بكه‌ن”

گروپێك له رۆژنامه‌نووسانى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN – عەلی حەمەسەعید
كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووسى شارى هه‌ڵه‌بجه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كه‌ن، تیمى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رێگه‌یان نه‌داوه رووماڵى سه‌ردانه‌كه‌ى بكه‌ن بۆ هه‌ڵه‌بجه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 23ى شوبات، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد و به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى پردى تووه قوتى دانا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى شوبات، 10 رۆژنامه‌نووسى شارى هه‌ڵه‌بجه، به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ى رێگریكردن لێیان بڵاوكرده‌وه كه له به‌شێكیدا هاتووه، “ئێمە وەک بە شێک لە دەزگاکانی راگەیاندن کە ناو ناسنامەمان لەلای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە روونە و رۆژانە رووماڵی کارە رۆژنامەوانیەکان لە هەڵەبجە دەکەین، بانگهێشتی رووماڵی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە کرابووین، بەڵام لەگەڵ گەیشتنمان بۆ هەر وێستگەیەکی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت لەلایەن هێزێکی ئەمنی فراوانەوە رێگریمان لێدەکراو رێگەیان پێنەدەداین رووماڵ بکەین، لێرەوە ئەم رێگریە لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە تووندیی ئیدانە دەکەین و لە چوار چێوەی ئەو هەوڵانەدا دەیبینین بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی و بێدەنگردنی رۆژنامەوان دەزانین”.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه
ئێمە وەک بە شێک لە دەزگاکانی راگەیاندن کە ناو ناسنامەمان لەلای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە روونە و ڕۆژانە رووماڵی کارە ڕۆژنامەوانیەکان لە هەڵەبجە دەکەین، بانگهێشتی رووماڵی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە کرابووین، بەڵام لەگەڵ گەیشتنمان بۆ هەر وێستگەیەکی سەردانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت لەلایەن هێزێکی ئەمنی فراوانەوە رێگریمان لێدەکراو رێگەیان پێنەدەداین رووماڵ بکەین، لێرەوە ئەم رێگریە لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بە تووندیی ئیدانە دەکەین و لە چوار چێوەی ئەو هەوڵانەدا دەیبینین بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی رۆژنامەوانی و بێدەنگردنی رۆژنامەوان دەزانین، لەڕێگەی ئەم بەیانامەوە چەند سەرنجێک دەخەینە روو:
1/ تیمی پڕۆتۆکۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لە کەناڵەکانی کوردستان 24 و ئاڤا میدیا رێگەیاننەدا هیچ دەزگایەکی رۆژنامەوانی بچێتە ناو ئەو وێستگانەی کە کۆبوونەوە و پڕۆژەکانیان تێدا دەکرایەوە، ئەمەش جیاوازی روونی کاری رۆژنامەوانیەوە و هاوتەریب نییە لەگەڵ یاساکانی کاری رۆژنامەوانی.
2/ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، هیچ ئاگاداریەکی بۆ رۆژنامەوانان نەناردبوو کە دەبێت رەزامەندی لە تیمی پڕۆتۆکۆڵ وەربگیرێت و بێدەنگ بوون بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر بە رۆژنامەوانان ئەنجامدرا.
3/ بەشێک لە رۆژنامەوانان رووبەڕووی سوکایەتی و وشەی نەشیاو ناپەسەند بوونەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و هەڕەشەی دەستگرتن بەسەر کەرەستەکانی کاری رۆژنامەوانیاندا کراوە.
4/ بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە، ئەو رۆژنامەوانانەی کە رێگریان لێکراوە هەمان ئامانج و مەبەستیان هەبووە کە ویستویان زانیاری بۆ بینەرەکانیان بگوازنەوە، بەڵام رێگریمان لێگیراوە و داوا دەکەین جارێکی دیکە دوبارە نەبێتەوە و و یاسای کاری رۆژنامەنوسی وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
هاوپێچ ناوی ئەو کەناڵ و دەزگایانەی رێگرییان لێکراوە
1- عیرفان ئەحمەد / سپێدە
2- سامان فەتاح / پەیام
3- ئەبوبەکر حسێن/ کەی ئێن ئێن
4- کاڵێ ڕێناس/ زووم
5- فەرحان هەورامانی/ دەنگی ئەمەریکا
6/ جوتیار قادر/ جەماوەر –
حەوت ڕۆژ
7- رادیۆی دەنگی نوێ
8- یاسین نادر/ شارپرێس
9- عەلی حەمە سەعید/ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى
10- ئه‌مین حاجی زەڵمی/هەورامان نیوز
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


