کەشناسێک: لە هەولێر دەبێتە کڕێوە و لە سەنتەری سلێمانی بەفر دەبارێت

بەفر
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە یەکشەممەوە وشکە سەرمای سیبیریا دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبێتە کرێوە بەفر و لەناو سەنتەری سلێمانیش بەفر دەبارێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوبات، ئاراس جه‌بار ، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە بەرەبەیانی سبەینێ یەکشەممەوە له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌ھێزی به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆی سیبیری له سه‌ر ناوچه‌كانی وڵاتی ئێران و باكوری ئێران شه‌پۆلێكی وشكه سه‌رما ناوچه جیاجیاكانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەکردووە، بای باكووری رۆژھه‌ڵات چالاك ده‌بێت به‌تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان و ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌رین و شاخاویه‌كانی خۆرھه‌ڵاتی پارێزگای ھه‌ولێر به‌خێرای 20 تا 40 كیلۆمه‌تر و ھه‌ندێك كات بۆ زیاتر له 50 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا چالاك ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما له‌م ناوچانه‌دا سبه‌ی به‌راورد به ئه‌مڕۆ 4 تا 6 پله نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی بۆ ژێر سفر و به‌ستن له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێمدا كاریگه‌ریی ئه‌م ئاراسته بایه كه‌متر ده‌بێت به‌خێرای 15 تا 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و پله‌كانی گه‌رماش 2 تا 3 پله نزمده‌بێته‌وه، ئاسمان ساماڵ و كه‌مێك په‌ڵه ھه‌وری ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی ھه‌ولێر كڕێوه به‌فر ده‌بێت.
هاوکات ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كاریگه‌ری بای به‌ھێز و وشكه سه‌رما به‌چالاكی تا رۆژی سێشه‌ممه 27/2/2024 به‌رده‌وامی ده‌بێت له رۆژی سێشه‌ممه‌وه كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه به‌ڵام به‌رده‌وامی ده‌بێت تا رۆژانی سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو.
ئەو کەشناسە ئاشکرایکردووە، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌م وشكه سه‌رمایه‌دا رۆژی سێشهمه 27ی شوبات له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمهپاڵهپهستۆیهكی ساردی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌ھه‌وا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه شه‌پۆلێكی لاوازی بارانبارینی پچڕ پچڕ ناوچه جیاجیاكانی رۆژئاوا و ناوه‌راستی عێراق ده‌گرێته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله رۆژی چوارشه‌مه 28ی شوبات ناوچه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه به نمه بارانی پچڕ پچڕ و بارینی به‌فر به‌رێژه‌ی مامناوه‌ند له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا.
ئاراس جەبار دەڵێت “پێشبینی بارینی به‌فر له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ده‌كرێت و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كورت خایان ده‌بێت و به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه 29/2/2024 كۆتای پێدێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


