وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبنەوە

SNN-
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی کۆدەبنەوەو گونجاندنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچە فەرمانبەرانی ھەرێم لەگەڵ ھەمواری یاسای بودجە تاوتوێ دەکەن.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە،لیژنەکەیان بانگھێشتی وەزیری دارایی کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەمواری بودجە و بریارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
لەبارەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجەشەوە وتیشی:”تائێستا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجە نەگەیشتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، دەیانەوێت وەزیری دارایی رونکردنەوەیان بداتێ لەسەر ھەمواری یاساکە و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تایبەت بە جێکیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە وادەی خۆیدا”.
رۆژی 21ی شوبات دادگای فیدراڵی، ھەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە لە رێگەی بانکە حکومییەکانی عێراقەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


